زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی گێزەر و کەلەرم بەپەنیر

ئامادەکردنی زەڵاتەی گێزەر و کەلەرم بەپەنیر

پێداویستییەکان:
*نیو دانە کەلەرم.
*یەک کوپ زەیتونی بێ ناوک.
*سێ دانە خەیاری سوێرکراو.
*یەک کوپ گەنمەشامی کوڵاو.
*نیو کوپ نۆکی کوڵاو.
*سێ دانە گێزەر.
*سێ کەوچک مایۆنیز.
*نیو کوپ پەنیری سوێر.
*دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەموو سەوزەکان ورد وردبکەن، پاشان گەنمە شامی و زەیتونەکە و نۆکەکەی بۆ زیادبکەن.
*مایۆنیز و گیراوەی لیمۆ و پەنیرەکەی بۆ زیادبکەن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟