شیرینی

چۆنییەتی دروستکردنی "غورابییە بە مێوژ"

چۆنییەتی دروستکردنی "غورابییە بە مێوژ"

پێداویستییەکان:


* زەردێنەی سێ دانە ھێلکە.


* یەک پاکەت مارگەرین یاخود کەرە.


* دوو کەوچک ماست.

 


* یەک گڵاس شەکر.


* پێنج گڵاس ئارد.


* یەک کیس پیکن پاودەر.


* دوو پیاڵە مێوژ.


* پۆدرەی شەکر.

 

چۆنییەتی دروستکردنی:


* زەردێنەی ھێلکەکان و گڵاسێک شەکر بە تێکەڵکەری ماستاو تێک دەدەین.


* دواتر دوو کەوچک ماست و یەک پاکەت مارگەرین یاخود کەرە دەکەینە سەری و بە دەستەوانەوە دەیشێلین.


* دواتر پێنج گڵاس ئارد و پیکن پاودەرەکەیشی بۆ زیاددەکەین و تێکەڵیان دەکەین و دەیانشێلین، تاکوو ھەویرێکمان بۆ دروست دەبێت.


* ئینجا بەقەد گەورەیی گوێزیک پارچەیەک لە ھەویرەکە وەردەگرین و دوو یان سێ دانە لە مێوژەکە دەخەینە ناوی و سەرەکەی دادەخەین.


* دواتر لە سینییەک دایاندەنێن و بە کاغەزی دایان دەپۆشین.


* پاشان سینییەکە نزیکەی ٢٠ تا ٢٥ خولەک دەخەینە ئەو فڕنەی کە پێشتر ١٧٥ پلە گەرمان کردبوو.


* دواتر کە ئامادەبوو ھەر بە گەرمی پۆدرەی شەکر دەکەینە سەر غورابییەکە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟