گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گیراوەی گێلاس"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گیراوەی گێلاس"

پێداویستییەکان:


* یەک کیلۆ گێلاسی ڕەنگ ڕەش.


* سێ چارەک کیلۆ شەکر.


* چوار کوپ ئاوی سارد.


* گیراوەی دوو لیمۆ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* گێلاس و شەکرەکە بەئامێری کارەبایی لێکبدەن و بۆ ماوەی ١٠ تا ١٢ کاتژمێر بەجێیبھێڵن.


* لەناو مەنجەلێک لەسەر ئاگر بیکوڵێنن و گیراوەی لیمۆیەکەی بۆ زیادبکەن بۆ ماوەی سێ خولەکی دیکە بیکوڵێننەوە.


* دوای ساردبوونەوەی گیراوەکە چوار کوپ ئاوی ساردی بۆ زیادبکەن و دابەشی بکەنە سەر چەند گڵاسێک کەبەفری تێکرابێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟