گیراوەکان

ئامادەکردنی گیراوەی پرتەقاڵی فرێش

ئامادەکردنی گیراوەی پرتەقاڵی فرێش

 پێداویستییەکان:
*دوو کوپ گیراوەی پرتەقاڵ.
*نیو کوپ گیراوەی لیمۆ.
*نیو کەوچک پەلکی پرتەقاڵی لە ڕەندە دراو.
*چارەکە کەوچکێک ڤانێلا.
*نیو کوپ شەکر.
*دوو کوپ ئاوی گازدار.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*گیراوەی پرتەقاڵ و لیمۆیەکە تێکەڵاو بکەن.
*شەکر و ڤانێلا و پەلکی پرتەقاڵەکە بە باشی تێکەڵاوبکەن.
*ھەردوو پێکھاتەکەی سەرەوە تێکەڵاوبکەن.
*بەر لە پێشکەش کردن ئاوی گازی و بەفری بۆ زیادبکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟