موزیک

گۆرانیبێژێکی عەرەب بۆ جاری چوارەم دەبێتە باوک

"سابر رباعی" گۆرانیبێژی عەرەب بۆ جاری چوارەم دەبێتە خاوەنی کوڕێک بەناوی "ئەمیر".

دوای ئەوەی ھاوسەرەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی "لوبنان" نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، "سابر روباعی" بەم بۆنەیەوە وێنەیەکی خۆی و ھاوسەرەکەی "ئیخلاس جنیفان"ـی بڵاوکردووەتەوە تیایدا سوپاسی ئەو کەسانەی کردووە کە پیرۆزبایان لێکردووە بەبۆنەی لەدایکبوونی کوڕەکەی "ئەمیر"، ھیواشی خواستووە کەوا ھەموو کەس بەم شێوەیە دڵی خۆشبێت.


بەلەدایکبوونی کوڕەکەی "سابر رباعی" دەبێتە خاوەن چوارەمین منداڵی کور کە "ئیسلام و سەفا" لەھاوسەری یەکەمین، ھەروەھا "جود و ئەمیر" لەھاوسەری دووەمیەتی.


"سابر روباعی" ساڵی ١٩٦٧ لەوڵاتی تونس لەدایکبووە، بەگۆرانی "بەرشا بەرشا" ناسراو، ھەروەھا نازناوی ئەمیری گۆرانی پێبەخشراوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟