چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گۆشتی ساجی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گۆشتی ساجی"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام گۆشتی بەرخی وردکراو.


* یەک دانە بیبەری وردکراو.


* یەک دانە بیبەری سووری تیژ.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* دوو دەنک سیری وردکراو.


* دوو تەماتە.


* یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.


* دوو کەوچک سرکەی ھەنار.


* ٣٠ گرام ڕۆنی ڕووەکی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لەناو تاوەیەکی شێوە ساج پیاز و سیر و بیبەرەکە سوربکەنەوە لەناو ڕۆنەکە.


* گۆشتەکەی بۆ زیادبکەن و خوێ و بەھاراتەکەی بەسەردابکەن.


* تاکوو گۆشتەکە سووردەبێتەوە لەگەڵ سەوزە پێویستە تێکیبدەن.


* تەماتەکەی بۆ زیادبکەن و لەسەر ئاگرێکی کەم دایبنێن، تاکوو تەماتەکە دەکوڵێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟