دراما

"گوڵسەران" بۆ یەکەمجار نھێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات

"نورگوڵ یەشیلچای" ئەستێرەی تورک ناسراو بە "گوڵسەران" ئایشکرای کردووە ھەشتجار عاشق بووە، ئامادەیە سەر لەنوێیش عاشق بێتەوە.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی تورکی، "نورگول یەشیلچای" ئایشکرای کردووە لەگەڵ ئەوەدا نییە خۆشەویستی یەکجاربێت و بڕوات، بەڵکوو تەنھا ئەمە وەکوو وتەیەکی بێبنەمایە.

 

ھەر لەدرێژەی قسەکانیدا "نورگول یەشیلچای" ڕوونیکردووەتەوە ھەشتجار لەژیانیدا عاشقبووە، بەھۆی گرنگی عەشق لەژیانی مرۆڤەکان ئامادەیە جارێکی دیکە سەر لەنوێ عاشق بێتەوە.

 

ئەکتەر "نورگول یەشیلچای" ساڵی ١٩٧٦ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٨ بۆ یەکەمجار دەستی بەکاری نواندن کردووە، لەکوردستانیش بەڕۆڵی "گوڵسەران" لەبەشی یەکەمی درامای "پارچەپارچەبوون" ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟