تەندروستی

چەند ڕێنمایەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ئازاری گورچیلە دەبن لەمانگی ڕەمەزان

ئاشکرایە وشکبوونی جەستە و کەم بوونەوەی بڕی ئاو لە لەشدا کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەندامی گورچیلە دەبێت، بە تایبەتیش لە مانگی ڕەمەزان.

بەڕۆژوو بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ کاتژمێر، لەش بەرەو وشکبوون دەبات، بەھۆی ئەوەی ئاو پێکھاتەیەکی گرنگە بە ڕێژەی ٦٠ بۆ ٧٠% پێکھاتەی لەش پێک دەھێنێت.
 

بۆ ئەم مەبەستە ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان ھەیە، یان ھەست بە ئازاری گورچیلە دەکەن لەکاتی بەڕۆژوو بوون، دەتوانن چەند ھەنگاوێک ئەنجام بدەن، کە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*لە نێوان ژەمی بەربانگ و پارشێوان بڕی دوو تا سێ لیتر ئاو بخۆنەوە، ھەروەھا گرنگیش بە خواردنەوەی گیراوە سروشتییەکان بدەن.
*واز لەو جۆرە گیراوانە بھێنن کە دەبێتە ھۆی زۆر میزکردنەوە، بەھۆی لەش تووشی وشکی دەکات، ئەوانیش کافایینەکان دەگرێتەوە، وەکو چای و قاوە.
*ھەندێک خۆراک بوونیان ھەیە، دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆکسالات، یارمەتی نیشتنەوەی بەرد دەدەن لەناو گورچیلە، لەوانەیش، بامیە، سپێناخ، مەعدەنوس، کەرەوز، پەتاتە، بادەم و پرۆتیەکانی گۆشت و ھێلکە.
*خواردنەوەی ئاو و گرنگیدان بە بەرنامەی خۆراکی تەنھا بە چارەسەر دانانرێن، بەڵکو ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی گورچیلە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟