موزیک

"ھەیفا" بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

"ھەیفا وەھبی" ئەستێرەی لوبنانی دوای ئەوەی بەشداری لە ئاھەنگی داون تاونی شاری بەیروت کرد، وێنەیەکیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

لە ھەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام، "ھەیفا وەھبی" وێنەیەکی خۆی لە یەکێک لە شەقامەکانی وڵاتی بەیروت بڵاوکردووەتەوە، کە تیاییدا جلێکی شێوازی "جمبسۆت"ـی بریقەداری تەنکی پۆشیوە.


ھەروەھا خانمە ھونەرمەند سەرنجێکی لەسەر وێنەکە نووسیوە، تیایدا پیرۆزبایی جەژنی کرستییانەکان دەکات، ھەرچەندە ماکیاژ و پرچ و پێڵاوەکەی زۆر بەشیکی دەرکەوتوون، بەڵام ھەوادارانی ڕەخنەیان لێگرتووە بەھۆی ئەوەی ئەمجۆرە جلوبەرگە گونجاو نییە لەگەڵ وەرزی ئێستەی وڵاتەکەیان.


گۆرانیبێژ و ئەکتەر "ھەیفا وەھبی" ساڵی ١٩٧٦ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، سەرەتا بەکاری ھونەری نواندنی ناو کلیپەکانی گۆرانیبێژان "عاسی حەلانی و جۆرج وسوف" دەستی پێکردووە، پاشان لەساڵی ٢٠٠٠ یەکەمین ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟