موزیک

"لەیلا فەریقی" ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە

"لەیلا فەریقی" خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد دوای ماوەیەک دابڕان لەکاری ھونەری، ئێستە کار بۆ ئەلبوومێکی گۆرانی دەکات.


"ھەڵکەوت زاھیر" ئاوازدانەر لەلێدوانێکدا بە "کەی مەگەزین"ـی گووت: خاتوو "لەیلا فەریقی" بەنیازی ئەلبوومێکە و تازەترینیان سروودێکە بەناوی "کوردستان" کە ھۆنراوەی "شێرکۆ بێکەس"ـە و ئاوازەکەیشی کاری منە، کاری دەنگیش تەواوبووە و بەم نزیکانە کاری کلیپی بۆ دەکەین.

 

گووتیشی: جگە لەو بەرھەمە لەنێو ئەلبوومەکەدا گۆرانی بۆ ژن و منداڵیش گوتووە، سەرجەم کارەکانی لە کاری منە و چەندین ھۆزانڤانی بەناوبانگی کورد تێکستەکانیان نووسیوە.

 

زیاتری گووت: تاکوو ئێستە ناوی ئەلبوومەکە دیاری نەکراوە و لە ۱۰ بۆ ۱۱ تراک پێکھاتووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟