ستایل

١٠ ھەنگاو بۆ ڕاگرتنی ھەڵوەرینی پرچ لە مانگی ڕەمەزان

خانمان گلەییان لەوە ھەیە لە وەرزی گەرما تاڵەکانی پرچیان زیاتر دەست بە ھەڵوەرین دەکات، بە تایبەتیش لە مانگی ڕەمەزان، ئەمەیش بۆ چەندین ھۆکار دەگەڕێتەوە

بەھۆی ھاتنی مانگی ڕەمەزان و کەم کردنەوەی خواردنەوەی شلە و خواردنی خۆراکە بەسوودەکان، بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر لاوازی ڕەگی مووەکان دەبێت، بۆیە پێویستان بە ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک ھەیە.
 

ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە بۆ چارەسەرکردنی ھەڵوەرین لە وەرزی ھاوین و مانگی ڕەمەزان:
*لەماوەی ژەمی بەربانگ خۆراکە بە سوودەکان بخۆن، بۆ ئەوەی قەرەبووی ماددە خۆراکییەکان بکەنەوە لەناو لەش.
*دووربکەونەوە لە خۆراکە زیان بەخشەکان و گیراوە گازییەکان.
*لەماوەی نێوان بەربانگ و پارشێو بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆنەوە.
*ئاگەداری خواردنی ژەمی پارشێوان بن.
*پرچتان ھەرگیز بەئاوی گەرم مەشۆن، بەڵکو ئاوی شلەتێن بەکاربھێنن.
*تاڵەکانی پرچ ڕاستەوخۆ مەدەنە بەر تیشکی ڕۆژ.
*ڕاستەوخۆ سەرپۆشەکان لەسەر مەکەن، کاتێک پرچتان تەڕ و شێدارە.
*ماسکی تایبەتی بەکاربھێنن بۆ تاڵەکانی پرچتان، ڕۆنی گەرچەک یەکێکە لەو ڕۆنانەی ڕەگی مووەکان بەھێز دەکات.
*دووربکەونەوە لە بەستینی پرچ بە توندی و ئەنجامدانی ستایلی ئاڵۆز بۆ پرچەکانتان.
*ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژە ھەست بە ھەڵوەرینی تاڵەکانی پرچ دەکەن، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن، تاکو لە ھۆکارە سەرەکییەکەی بزانن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟