ھەمەڕەنگ

چۆن بۆنی ناخۆشی پێڵاوەکانت کەمدەکەیتەوە؟

ئەم رێگایانە تاقیبکەرەوە

راستە پێڵاو بەگشتی بۆنی ناخۆشە، بەڵام رەنگە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بێت، چونکە هەندێک کەس پێیان زیاتر لە کەسانێک بۆن دەکات، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر پێڵاوەکە بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.

 

چەند رێگایەک بۆ نەهێشتنی بۆنی پێڵاوەکانت:

 

1-شەوانە کاغەزی رۆژنامە بخەرە ناو پێڵاوەکانتەوە، تا بەیانی، چونکە خاوێنی دەکاتەوە و بۆنەکەی ناهێڵێت.

 

2-دەتوانیت توێکڵی لیمۆ ئامادەبکەیت و بیخەیتە ناو پێڵاوەکانتەوە شەوانە.

 

3-رێگایەکی دیکە بەکارهێنانی سۆدەی نانە بۆ ناو پێڵاوەکانت، پاشان رۆژی دوای بەتاڵی بکەرەوە.

 

4-ئەگەر هۆکارەکەی پێیەکانی خۆتە، هەوڵبدە کرێمی تایبەت بەکاربهێنە.

 

بۆ ئەوەی پێڵاوەکانت بۆنی ناخۆش نەبێت، باشترە هەمیشە گۆرەوەی لەپێبکەیت، چونکە ئارەقی پێیەکانت هەڵدەمژێت، بەڵام پاش یەکجار لەپێکردن بیشۆ، هاوکات پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە پێیەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی خانەکانی پێست نوێ بنەوە و بەکتریای لەسەر کۆنەبێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟