ھەمەڕەنگ

هەرگیز ئەم جۆرە هاوڕێیە لەدەستمەدە

هەرگیز ئەم جۆرە هاوڕێیە لەدەستمەدە

هاوڕێ ئەو کەسەیە کە لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتدایە لەهەموو کاتێکدا خۆشی و ناخۆشی، هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی تۆ لەژیاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بزانین کامە هاوڕێی باشە و وریابین لە هەڵبژاردنی هاوڕێدا، چونکە هەندێک هاوڕێ بەپێچەوانەوە هۆکارێکن بۆ تێکدانی ژیانی تۆ.

 

ئەو جۆرە هاوڕێیە کامایە کە پێویستە لە ژیانی تۆدا بمێنێتەوە؟


*ئەو هاوڕێیەی لەهەموو کارێکدا هاوکاریت دەکات و پشتیوانتە، هەتا ئەگەر هەڵەشت کردبێت رێگاکەت بۆ راست دەکاتەوە وهانت دەدات بگەیت بە ئامانج و هیواکانت و بەدیهێنەری خەونەکانتە.

 

*هاوڕێتە لەهەموو پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتیدا و دەتپارێزێت لە هەر پەیوەندیەکی هەڵە لەگەڵ کەسانی خراپدا.

 

*بەردەوام وەک مامۆستایەک رێنماییت دەکات و بیرۆکەی نوێت پێدەبەخشێت، لەهەر کێشەیەک یاخود گرفتێکدا لەگەڵتدا دەمێنێتەوە، ئامۆژگاریت دەکات چۆن مامەڵە بکەیت و ناهێڵێت شکست بهێنیت.

 

*هیوابەخشە و چارەسەری کێشەکانت دەکات لەو کاتانەی تۆ دەترسیت و هاوبەشی ژیانت دەکات، واتە بەتەنها لەخۆشیدا لەگەڵت نییە، بەڵکو لە خراپترین کاتدا ڕێنوێنیت دەکات و هیوات پێدەبەخشێت.

 

*هاوڕێیەک بێت خەندە بخاتە سەر لێوەکانت لەکاتی بێزاری و خەمۆکیدا و هەوڵبدات تۆ لەو خەمە قورسە بهێنێتە دەرەوە، بۆ نموونە لەگەڵتدا دێتە دەرەوە و قسە و چیرۆکی خۆش باسدەکات و مێشکی تۆ دووردەخاتەوە لەو بارودۆخە ناخۆشە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟