چێشت

ئامادەکردنی ھەمبەرگری مریشک

ئامادەکردنی ھەمبەرگری مریشک

پێداویستییەکان:
*٥٠٠ گرام گۆشتی مریشک بێ پێست.
* چارێگە کوپ پیازی وردکراو.
*نیو کەوچک زەنجەفیلی ھاڕاو.
*چارێگە کوپێک کەرەوز.
*یەک کەوچک سیری وردکراو.
*دوو کەوچک ڕۆنی زەیتی بۆ سوورکردنەوە.
*دوو کەوچک کەرە.
*بەھاراتی زیرە و بەھاراتی سپی و خوێ.
*نانی وشکی وردکراو"بەقسەم".
*یەک ھێلکە.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*مریشکەکە لە قیمە بدەن، جگە لە ھێلکە و بەقسەم، بەھارات و پیازەکەی بۆ زیاد بکەن بەباشی بیشێلن.
*ھەویری مریشکەکە بھێنن، شێوەی خڕی پانی لێ دروست بکەن، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ساردکەرەوە دایبنێن.
*دوای ھێنانە دەرەوەی لە ساردکەرەوە، پارچە خڕکراوەکان بخەنە ناو ھێلکە پاشان لە نانە وردکراوەکەی وەربدەن.
*دوو کەوچک ڕۆنەکە و کەرەکە لەناو تاوەیەک گەرم بکەن، دانە دانە لەناو ڕۆنگە سوریان بکەنەوە.
*دەتوانن وەکو ساندەویچ لەگەڵ تەماتە و کاھوو و مایۆنیز پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟