دراما

"ھاندە ئەرچڵ" ئاشقی کوڕێکی گەنج دەبێت کە ھەمووان دەیناسن

"ھاندە ئەرچڵ" ئەستێرەی تورک، بە نیازە بەم نزیکانە ببێتە پاڵەوانی درامایەکی نوێ بە ناوی "مرواری ڕەش".

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "تەمیز"ـی تورکی، "ھاندە ئەرچڵ" ئەستێرەی تورک، بەم نزیکانە بەدرامایەکی ڕۆمانسی بە ناوی "مرواری ڕەش" دەگەڕێتەوە سەر شاشە، پاڵەوانی دراماکە "تۆڵگەھان سایشمان" ئەستێرەی تورکە ناسراو بە "ییت" لە درامای "ھەرگیز واز ناھێنم".
 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، خانمە ھونەرمەند لەو درامایەدا ڕۆڵی "ھازار" بەرجەستە دەکات،کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "تۆڵگەھان" ھەیە، کە ڕۆڵی "کینان" بەرجەستە دەکات، وا

بڕیاریشە بەم نزیکانە لەسەر شاشەی کەناڵەکانی تورکیا دەست بە پەخشی بکرێت.
"ھاندە ئەرچڵ" ئەکتەر، ساڵی ١٩٩٣ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ماوەی چەند ساڵێکەی ڕۆڵی سەرەکی لە دراما تورکییەکان دەگێڕێت و ناسراوییەکی زۆری پەیداکردووە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟