تەندروستی

دوای ئەنجامدانی ڕێجیم کردن ئەم کارانە ئەنجام بدەن تاکو قەڵەو نەبنەوە

ئەگەر لەو جۆرە کەسانەن لە ماوە ڕابردوودا ڕێجیمێکی توندتان ئەنجام داوە و گەیشتوونەتە ئاستێک کە مەبەستانە، ئەوا لە ھەنگاوەکانی داھاتوو دەبێت چی بکەن؟

زانایانی بواری خۆراکی، پێیان وایە ئەو کەسانەی کە لە دانانی بەرنامەی خۆراکی شکست دەھێنن، ئەوا بەھۆی ئەوەیە کە بەرنامەکە درێژە ناکێشێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو بەرنامەیەکی ڕێکوپێک لەدوای ڕێجیم کردن دابنێن، ئەوا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بە دەست دەھێنن.

ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە پارێزگاری لە کێشی لەشتان دەکات:
*کۆتایی ھێنان بە ماددە ژەھراوییەکان: لێرەدا ھەندێک بەرنامەی خۆراکی ھەن ئەگەر پەیڕەویان بکەن، ئەوا بە ئاسانی لەشتان لە ماددە ژەھراوییەکان ڕزگاری دەبێت، بۆ نموونە ئەو بەرنامەیەی پشت بە خواردنی پرۆتینەکان دەبەستێت و چەوری تێدانییە، ھەروەھا بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەی لە خۆگرتووە، بەم شێوەیە یارمەتی پاک کردنەوەی گورچیلە و جگەریش دەدات.
*گۆڕینی خووەکان: ئەگەر تەنھا ڕۆژانە یەک کەوچک شەکر یان پارچەیەک کێک بخۆن لەگەڵ چای یان قاوە، ئەوا پێدانی ٥٠٠ کالۆری لە لەشتان کەم دەکەنەوە، بەڵام زیاتر لەم بڕە کێشتان دووبارە زیاد دەکاتەوە.
 *نەخواردنەوەی ھەندێگ گیراوە: ھەرگیز ئەوە لە بیر مەکەن خواردنەوەی ھەندێک گیراوە دەبێتە ھۆی شکستیدان لە ئەنجامدانی ڕێجیم کردن، بۆیە دوورکەونەوە لە شیری پڕ چەوری، کھول، گیراوە گازییەکان و وزەبەخشەکان، لە بری ئەوا گیراوە سروشتییەکان و شەش کوپ ئاو لە ڕۆژێکدا بخۆنەوە.
*لەگەڵ خۆتان ڕاستگۆ بن: ئەو کاتەی کە گەیشتوونەتە ئەو کێشەی مەبەستانە، دەبێت لە ھەڵبژاردنی جۆرەکانی خۆراک و بڕەکەی ڕاستگۆیانە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن، بۆ نموونە لە کاربۆھیدرات و چەوری دووربکەونەوە، ھەتا دەتوانن خۆتان لە خواردنە ئامادەکراوەکان بپارێزن.
*ھەندێک فێل ئەنجام بدەن: ئەگەر لە ڕۆژێکدا پشت بە چەندین خۆراک دەبەستن، ئەوا واز لەو بەرنامەیە بھێنن، بەڵکو چەند فێڵێک لەگەڵ خۆتان بکەن، بۆ نموونە دەتوانن لە ھەشت ڕۆژدا تەنھا پشت بە خواردنە ڕووەکییەکان ببەستن، لەدوای ھەشتی شەوان نان مەخۆن، تەنھا دەتوانن بۆ گیرانی گەدە یەک کوپ لە گیراوە سروشتییەکانی وەکو کەرەوز و مەعدەنوس و گیراوەی لیمۆ بخۆنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟