تەندروستی

ھەنگاوەکانی توندکردنەوەی سک لەدوای منداڵبوون

لەقۆناغی سکپڕیدا خانمان بەگشتی تووشی گۆڕانەکانی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە، دیارترین گۆڕانەکانیش برتییە لەگەورەبوونی قەبارەی جەستە.

لەدوای قۆناغی منداڵبوون، خانمان ماسوولکە و پێستی ناوچەی سکیان تووشی شۆڕبوونەوە دەبێت، بەتایبەتی ئەو خانمانەی کاتێک بەڕێگەی نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، بۆیە دەکرێت دوای ئەم قۆناغە بەچەند ھەنگاوێک ماسولکەکانی ناوچەی سکیان توند بکەنەوە.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم ھەنگاوانەی خوارەوە خانمان دوای قۆناغی سکپڕی ناوچەی سکیان توند بکەنەوە و ڕێگە لەپەیدابوونی ورگ:
*ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک دوای منداڵبوون نیو کاتژمێر بەپێ بڕۆن، لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە پشتان ڕاست بکەنەوە لەکاتی ڕۆیشتندا.
*ڕۆژانە گیراوەی سێوی سروشتی بخۆنەوە، بەھۆی ئەوەی یارمەتی نەھێشتنی گازەکانی ناو سک دەدات و لەگەڵ ئەوەیشدا چەوری ورگ دەتوێنێتەوە.
*دوای تێپەڕبوونی شەش ھەفتە بەسەر قۆناغی سکپڕی، دەبێت ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجام بدەن.
*دەتوانن چەند پێکھاتەیەکی سروشتی لەسەر سکتان دابنێن، بەتایبەتی پێکھاتەکانی خوێی زبر و ڕۆنی زەیتون و لیمۆ زۆر سوودی دەبێت بۆ توانەوەی چەوری و توندکردنەوەی ماسولکەی سک.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟