خێزان

ھەشت خۆراک دەبنە ھۆی لەبارچوونی کۆرپەلەی ناو سکی خانمان

ھەموو خانمێک لەماوەی سکپڕیدا بەپەرۆشن بۆ ھاتنە دونیای کۆرپەلەکەیان، کاتێکیش کۆرپەلەکە لەباردەچێت ڕەنگە کاریگەری ھەبێت لەسەر دەروونی دایکەکە.

لەبارچوونی کۆرپەلە ھەمیشە واباوە لەسەرەتای سێ مانگی یەکەمی قۆناغی سکپڕی ڕوودەدات، زۆربەی کاتیش ھۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام ھۆکارە بۆماوەییەکان و ھۆکاری جگەرەکێشان و خواردنەوەی کھول و ئەنجامدانی تیشکی سینی و خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان کاریگەری ھەیە لەسەر لەبارچوونی کۆرپەلە.


یەکێک لەھۆکارەکانیش بریتییە لە خواردنی ھەندێک خۆراک، کە ڕەنگە ببێتە ھۆی لەبارچوونی کۆرپەلە لەمانگەکانی یەکەمی قۆناغی سکپڕی، کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:


*خواردنی ھێلکەی نەکوڵاو"دەڵەمە"، بۆ خۆپاراستن لە ژەھراوی بوونی خۆراکی "سالمۆنیلا".


*خواردنی گۆشت و ماسی نەکوڵاو.


*خواردنی گۆشتە ئامادەکراوەکان بەساردی.


*خواردنی جگەری ئاژەڵ، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین A کە زیان بەتەندروستی کۆرپەلە دەگەیەنێت.


*تونا و ماسییە چەورەکان، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی جیوە، کاریگەری لەسەر لاوازبوونی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە ھەیە.


*خواردنەوەی شیری خاو و دروستکردنی پەنیر لەو جۆرە شیرانە.


*خواردنەوەی زیاتر لەدوو کوپ قاوە لەڕۆژێکدا.


*خواردنەوەی ماددە کافایینەکان دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی کێشی لەش و بەمەیش کێشەی تەندروستی بۆ کۆرپەلە زیاد دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟