خێزان

ئەو شتانە چیین کە کۆرپەلە لەناو سکی دایکی ھەستییان پێ دەکات؟

دایکان لە ماوەی سکپڕیدا زۆر ھەستیارن لە بارەی چۆنیەتی ھەڵسان و دانیشتن و خۆراک وەرگرتن، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی کۆرپەلەکەیان.

ئاشکرایە گۆرپەلە لەناو سکی دایکی ھەست بە چەندین شت دەکات، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی ورد کۆرپەلە ھەست بەم لایەنانە دەکات لەناو سکی دایکی.
 

ئەوانیش ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*لە ھەفتەی بیستەمی قۆناغی سکپڕی، مۆرپەلەی ناو سکی دایکان ھەست بە دەنگی دەوروبەری دەکات، وەکو دەنگی لێدانەکانی دڵی دایکی و دەنگی میوزیک.
*لە دوای ھەفتەی "٢٢" دا کۆرپەلە چاوی دەکاتەوە و ھەست بە بینینی تیشکی ڕۆژ دەکات، کاتێک دایکەکە خۆی دەدات بەر تیشکی ڕۆژ، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕوون دەبێت.
*بەھۆی بوونی ناوپۆشی منداڵدان، کۆرپەلە ھەست بە شۆکە دەرەکییە سادەکان ناکات.
*کۆرپەلە لەناو سکی دایکی ھەست بە لایەنی دەروونی دایکی دەکات، بۆیە زۆربەی کات ئەگەر دایکەکە لەماوەی سکپڕی تووشی خەمۆکی بێت، منداڵەکەیش بە ھەمان شێوە لە کاتی لەدایکبوونی تووشی ئەم دۆخە دەبێتەوە.
*بەپێی لێکۆڵینەوەکان کۆرپەلە ھەستی تامکردنی ھەیە، ئەوەیش بە پێی گۆڕانی تامی پێکھاتەی "ئەمیونیتی" تام دەکات.
*کۆرپەلە ھەست بە ئەنجامدانی کرداری جوتبوون ناکات، بەھۆی ئەوەی ئەم کردارە ھیچ پاڵەپەستۆیەک ناخاتە سەر منداڵدان.
*لەسێ مانگی کۆتایی قۆناغی سکپڕی، کۆرپەلە ھەست بە لێک خشاندن و بەرکەوتنی سکی دایکەکە دەکات.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟