دراما

ھەوادارانی "کەمال" لە "مورات بۆز" زیاتر بووە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ھونەرمەند گرنگی خۆی ھەیە، لە ئێستەیش ژمارەی ھەوادارانی "بوراک" زۆر زیادی کردووە و ژمارەی ھەوادارانی زیاتر لە شەش ملیۆنە.


"بوراک ئۆزچیڤیت" ئەستێرەی تورک  لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام  ژمارەی ھەوادارانی لەم چەند ڕۆژەدا زۆر زیادی کردووە، بەمەیش ھەوادارانی لە ھاوڕێیە نزیکەکەی "مورات بۆز" زیاتر بووە، ئەوەیش بەھۆی سەردانیکردنی دوو مانگ لەمەوبەری بۆ دوبەی کە سەرنجی ھاوڵاتیانی "عەرەب"ـی زیاتر بۆلای خۆی ڕاکێشا و  زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار ھەوادارانی "عەرەب"ـی  سەردانی تۆڕی کۆمەڵایەتی "بوراک ئۆزچیڤیت"ـیان کرد.

 

ئێستەیش ژمارەی ھەوادارانی "بوراک" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام گەیشتە  شەش ملیۆن وپێنج سەد ھەزار، لەکاتێکدا "مورات بۆز" کە ھاوڕێیەکی زۆر نزیکی "بوراک ئۆزچیڤیت"ـە شەش ملیۆن و دووسەد ھەزار ھەوادارانی ھەیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام.

 

"بوراک ئۆزچیڤیت" ساڵی ١٩٨٤ لە وڵاتی تورکیا لەدایکبووە،بە ڕۆڵی "کەمال" لەزنجیرە درامای"ئەشقی شێتانە" ناسراوە."مورات بۆز"ـیش ساڵی ١٩٨٠ لەتورکیا لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی تورکە. ھەروەھا "بوراک ئۆزچیڤیت" و "مورات بۆز" لە فیلمێکی کۆمیدی بەناوی "براکەی خۆم" ڕۆڵی دووبرایان ھەبوو.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟