تەندروستی

ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی پانتۆڵی تەسک لەبەردەکەن

لە لێکۆڵینەوەیەک پێیان وایە کە لەبەرکردنی پانتۆڵە تەسکەکان دەبێتە ھۆی سور ھەڵگەڕان و ھەستیاری پێست.

لە ئێستەدا پانتۆڵە تەسکەکان بوونەتە جلوبەرگێکی ھەمیشەیی، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیێنێت کە بە ھیچ شێوەیەک زیانیان نییە.


بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی دەرکەوتووە پانتۆڵە تەسکەکان لەسەر لاشەی ھەندێک کەس دەبێتە ھۆی توشبوون بە چەند نەخۆشیەک.


پزیشکەکان دەڵێن : خانمان بەھۆی پەیوەست بوونیان بە مۆدە تەسکەکان لەوانەیە لە تەندروستیان بێئاگابن، دەرکەوتووە کە پانتۆڵە تەسکەکان دەبێتە ھۆی سور ھەڵگەڕان و ھەستیاری پێست، ئەگەریشی ھەیە لە داھاتوودا ببێتە ھۆی لە دەستدانی قاچ، بەڵام ئەم مەترسیە تەنیا لەو کەسانەدا روودەدات کە خاوەنی جەستەیەکی لاوازن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟