خێزان

ھەواڵێکی گرنگ بۆ ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کچن

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە، ھێنانی منداڵی کچ تەمەنی باوکان درێژ دەکات و وا دەکات سەرکەوتن لە پیشەکانیان بەدەست بھێنن و ببنە ھاوسەرێکی باشیش.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی "ھارڤێرد"، باوکان زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی و نەرمی نیانی دەکەن، لەکاتی ھەڵگرتنی منداڵی کچەکانیان، ئەمەیش لەئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر ٥٠ باوک دەرکەوتووە، دوای ئەوەی بەڕێگەی دانانی ئامێری ئەلکترۆنی ھەڵسەنگاندن بۆ ھەڵسوکەوتەکانیان ئەنجامدراوە.
 

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە دایکان بە ڕێژەی ٦٠% زیاتر ئارەزوو دەکەن باوەش بە منداڵە کچەکانیان بکەن، لەچاو منداڵە کوڕەکانیان، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ کەم بوونەوەی ھۆڕمۆنی "تستۆتیرۆن" نێرینەیی و زیادبوونی ھۆڕمۆنی "ئۆکسایتۆسین" مێنەیی لە پیاواندا.
 

ئەم لێکۆڵینەوەیە کە ڕاپۆرتەکەی لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە ڕایدەگەیەنێت، باوکان بە بوونی منداڵی بە تێکڕایی شەش مانگ لە تەمەنیان زیاد دەبێت، بەراورد بەو باوکانەی خاوەن منداڵی کوڕن، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ چاودێریکردنی کچەکانیان لە تەمەنی گەورەیی باوکیان، جگە لەوەیش ئەو باوکانەی خاوەنی کچن زیاتر ئەفراندن لە بواری پیشەیی و کارەکانیان دەکەن، بۆ نموونەیش ھەریەک لە "مارک زوکربێرگ" دامەزرێنەری فەیسبوک و "بێل گیتس" دامەزرێنەری مایکرۆسۆف کاتێک بوونەتە خاوەنی کچ ئاشکرایان کردووە، توانیویانە زیاتر لە ڕووی پیشەییەوە بەرەو پێشەوە بچن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟