ھەمەڕەنگ

ھەواڵێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە نیشانەیان ھەیە

دەرکەوتنی کونێک لەسەر چەناگەی ھەندێک کەس بریتییە لە نیشانەیەکی بۆماوەیی کەبەھۆی جیاوازی لەپێکھاتەی ماسولەکەکانی ڕووخسار پەیدا دەبێت.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە خاوەن ئەم جۆرە نیشانەیەن، ھەست بەوە دەکرێت کە چەناگەیان بەشێوەی دوو ڕوومەت دەردەکەوێت، ئەو نیشانەیە بەھۆی بچووکی ماسولکەکان پەیدادەبێت، ھەرچەندە لەقۆناغی منداڵی زۆر ھەستیان پێ ناکرێت، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن ماسولکەکان زیاتر لێک دەکشێن و نیشانەکە بەشێوەیەکی زۆر جوان دەردەکەوێت.


لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینە دەروونییەکان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە خاوەن ئەمجۆرە نیشانەیەن کەسانی ڕووخۆش و خۆشەویستن، بەتایبەتی کاتێک ئەو نیشانەیە لەکاتی پێکەنیندا بەشێوەیەکی دیارتر دەربکەوێت، ئەو خانمانەی کە خاوەن ئەم نیشانەیەن شێوەیان زیاتر بەبێ تاوانی دەردەکەوێت، کاتێکیش پێدەکەنن وا دەکەن زیاتر سەرنجی کەسانی دەوروبەر بۆ خۆیان ڕابکێشن، ھەروەھا ئەو کەسانە بەوە جیادەکرێنەوە لەکەسانی ئاسایی کەوا پلانەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دەڕوات و ھیچ ئاستەنگییەک نابینن، بیرکردنەوەیان زۆر تاک لایەنانەیە بۆیە بابەتەکان تەنھا لەیەک ڕووەوە سەیر دەکەن.


ئەو کەسانەی کە نیشانەکەیان بریتییە لە دوو کونی بچووک لەسەر یەکدی لەزیرەکی عەقڵی و بەختی زۆر ڕۆڵ دەبینێت بۆ بەدیھاتنی خەونەکانی و کەسانی زۆر کپ و لەسەرخۆن، ھەروەھا دەزانن چۆن خەونەکانیان بەدیبھێنن بێ ئەوەی تایبەتمەندییەکانیان بدرکێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟