موزیک

کازم ساھیر ھەواڵێکی شۆکی ڕاگەیاند

"کازم ساھیر" گۆرانیبێژی عەرەب، لەسەرەتای ساڵی نوێ ھەوالێکی شۆک و دەگمەنی ڕاگەیاند.

"کازم ساھیر" گۆرانیبێژ بەبەرنامەی "ئی تی عەرەبی" ڕاگەیاند، ساڵی ٢٠١٧ بەنیازە پشووبدات، دووربکەوێتەوە لەھەموو چالاکی ھونەری و ئاھەنگەکان.
 

ھونەرمەند ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، کەوا دەیەوێت بۆ ماوەی چەند مانێک بەمەبەستی پشوودان بەشداری لەھیچ ئاھەنگێک و فێستیڤاڵێک نەکات، ھەروەھا سەبارەت بەبەرنامەی "زە ڤۆیس"ـیش گووتی، تاکو ئێستە ھیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەکو دادوەر بەشدار ببێتەوە لەبەرنامەکە.
 

"کازم ساھیر" گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری عەرەب، ساڵی ١٩٥٨ لەوڵاتی عێراق لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٤ یەکەم ئەلبومی بەناوی "شجرە زیتون" بڵاکردووەتەوە، بەوە ناسراوە کە ھۆنراوەی زۆربەی گۆرانییەکانی لە "نزار قەبانی" وەرگرتووە، لەئێستەدا خاوەنی زیاتر لە٣٠ ئەلبومی گۆرانییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟