جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "ھەویری کولێرە" بە ماوەی ١٠ خولەک

چۆنیەتی ئامادەکردنی "ھەویری کولێرە" بە ماوەی ١٠ خولەک

پێداویستییەکان:


* چوار کوپ ئارد.


* دوو کەوچک شیر.


* دوو کەوچک شەکر.


* دوو کەوچک خومرەی خێرا.


* چارەکە کەوچکێک خوێ.


* نیو کوپ ڕۆنی زەیتوون.


* دوو کوپ ئاوی گەرم.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لەناو ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی نیوەی پێوانەی ئاردەکەی تێبکەن.


* شیر و شەکر و خومرەکەی بۆ زیادبکەن.


* پێکھاتە شلەکانی بۆ زیادبکەن، بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەردەوامبن لە تێکدانی.


* نیوەی پێکھاتەی ئاردەکەی بۆ زیادبکەن، پاشان بەباشی ھەویرەکە بشێلن.


* بڕێکی دیکە لە ڕۆنەکەی بکەنە سەر و بیشێلن، ئینجا دەتوانن ڕاستەوخۆ بەکاریبھێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟