ھەمەڕەنگ

ئەمشەو لە ھەولێر ژمارەیەکی زۆر چرای داگیرساو ھەڵدەدرێت

بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زاینی کۆمپانیای "ئارت ھاوس" ھەڵدەستێت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کەرنەڤاڵێکی گەورە.

ڕاگەیاندنی کەرناڤاڵەکە بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: یەکێک لە بەشە گرنگەکانی ئەم کەرناڤاڵە  ھەڵدانی چرای داگیرساوە بە ژمارەی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعش کە لەلایان منداڵانی شەھیدان و پێشمەرگەوە ھەڵدەدرێت، لەم کەرنەڤاڵەدا کۆمەڵێک خەڵکی دیاری کوردستان و ھونەرمەندان بەشدار دەبن.

 

زیاتریشی گووت: پێشکەشکاری کەرناڤاڵەکە "جیھان و ئاسکە" دەبن، ئەمشەو لە کاتژمێر "٩" دەستپێدەکات لە بەردەم دەرگەی سەرەکی مێگامۆڵ بەڕێوەدەچێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟