دراما

بەوێنە... ھاوسەرەکەی "زەینەب" ببینە

"ھەزاڵ فلیز کوچوککۆشێ" کە بە ڕۆڵی"زەینەب" ناسراوە، ماوەی سێ ساڵە ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری تورک "توان توناڵ کوچوککۆشێ"کردووە.

" ھەزاڵ فلیز کوچوککۆشێ" پێشووتر لەم بارەیەوە گوتویەتی:  ڕاستە لەتەمەنێکی بچوک ھاوسەرگیریم کرد لەگەڵ "توان توناڵ کوچوککۆشێ"، بەڵام پەشیمان نیم لە ھاوسەرگیریم، چونکە ئێمە دوای ماوەیەکی زۆر لەیەکتر ناسین و تێگەیشتن لەیەکدی بڕیاری ھاوسەرگیریمان دا.

 

ھەروەھا دەربارەی ھاوسەرەکەی گوتی: ڕێکەوتێکی باشە کە ئەویش وەکو خۆم ئەکتەرە و دەتوانێت لە کارەکانم تێبگات و ڕێز لەماندووبونم بگرێت، ئەگەر ئەویش وەکو خۆم کاری ئەکتەری نەکردبوایە ئەوا نەمدەتوانی بە شەو و ڕۆژ لەکارەکانم بەردەوامبم و ئەو سەرکەوتنانە بەدەست بھێنم.

 

"ھەزاڵ" ئەوەیشی گووت: کە بە ھەموو ھێزو توانای خۆم کار دەکەم بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بھێنم و ھیوادارم بتوانم ھەنگاو بە ھەنگاو بگەمە لوتکە.

 

"ھەزاڵ فلیز" ساڵی "١٩٨٨" لە شاری "مێرسین"ـی تورکیا لەدایکبووە، بەڕۆڵی "زەینەب" لە زنجیرە درامای "ئەشقی شێتانە" ناسراوە کە لە ھەرێمی کوردستانیش بینەرێکی زۆری ھەیە، دراماکە شەوانە لە کەناڵی "کوردماکس" پەخش دەکرێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟