موزیک

بەوێنە... ھاوشێوەکەی "مریام فارس" بە وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکرد

ھەوادانی "مریام فارس" ئەستێرەی لوبنانی، لەو باوەڕەدا نەبوون کە خانمێک ھەبێت لە ڕووی شێوە و پرچ و ستایلەوە لە خانمە ھونەرمەند بچێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لەیالینا"، "سارە ئیکرام" ئەو کچە بە ڕەگەز جەزائیرییە، کە خاوەن شێوە ڕووخسارێکی ناسکە ھاوشێوەی "مریام فارس" گۆرانیبێژی لوبنانی، بۆیە وێنەکانی لە ئێستەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەبینرێت.
 

"سارە ئیکرام" یەکێک بووە لە بەشداربوانی بەرنامەی "ستار ئەکادیمی" لە وەرزی" ١٢"ـدا، ھەروەکو لە وێنەکانیشدا دیارە لێچوونێکی زۆر لە نێوان ئەم دوو خانمەدا ھەیە.
 

"مریام فارس" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٨٣ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، پەیمانگەی میوزیکی نیشتمانی "کۆنسەفاتوار"ـی تەواو کردووە، دواتر لەڕێگەی بەرنامەی "لەیالی لوبنان" ناسرا، یەکەم ئەلبومی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکردەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟