دراما

دوای ئارەزووی بۆ چێشت لێنان "ھازال" ئەمکارە نوێیە ئەنجام دەدات

"ھازال کایا" ئەستێرەی تورک کۆتا وێنەی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت یاری بۆکسێن دەکات.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تورکییەکان، "ھازال کایا" لە ئێستەدا ڕاھێنانی وەرزشی بۆ یاری بۆکسێن ئەنجام دەدات، ھەروەکو لەوێنەکەدا دیارە لەگەڵ ڕاھێنەرەکەی ڕێنماییەکان وەردەگرێت.

 

ماڵپەڕەکان ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە خانمە ھونەرمەند دوای ئەوەی ھەوڵیدا خۆی فێری ھونەری چێشت لێنان بکات و خەونی دامەزراندنی ڕێستۆرانتەکەی بھێنێتەدی، لەئێستەدا خەریکی ڕۆڵ بینینە لەدرامایەکی نوێ بەناوی "میرال".

 

ئەکتەر "ھازال کایا" ساڵی ١٩٩٠ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، بەڕۆڵ بینین لەدرامای "عەشقی قەدەغەکراو" لەناو خەڵکدا ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟