سینەما

ئەستێرەیەکی ناسراوی بۆڵیوود بۆ ھاوسەرەکەی گەڕایەوە

دوای ئەوەی بەرە لەچەند ساڵێک "ھیریسیک ڕۆشان" ئەستێرەی بۆڵیوود، لە "سۆزان خان" ھاوسەری جیابووەوە، لە ئێستەدا لە چەندین بۆنە بەیەکەوە دەبینرێن.

بەپێی ھەواڵی یەکێک لە ماڵپەڕە ھیندییەکان، "ھیریسیک ڕۆشان" ئەستێرەی بۆڵیوود و "سۆزان خان"ـی ھاوسەری بڕیاریان داوە ھەلێکی دیکە بە ژیانیان بدەن، لەپێناو منداڵەکانیان، ھەر بۆ ئەم مەبەستەیش ئەکتەر ماڵێکی نزیک لە ماڵەکەی خۆی بۆ ھاوسەری پێشووی منداڵەکانی کڕیوە.
 

ھەروەھا ھەواڵەکان ئاماژەیش بەوە دەکەن، کەوا ھونەرمەند لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئێستەدا لە گەشتێکدان، تاکو مانگی ھەنگوینیان نوێ بکەنەوە.
 

"ھیریسیک ڕۆشان" ئەکتەر ساڵی ١٩٧٤ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٠  بۆ یەکەجار بەشداری لە کاری ھونەری نواندن کردووە، بەڵام ساڵی ٢٠٠٠ بووەتە ئەستێرەیەکی دیار لە ناو جیھانی بۆڵیوود.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟