خێزان

"١٠"ڕێگە بۆ بەرزکردنەوەی ھۆڕمۆنی دڵخۆشی لەلەشدا

نزمبوونەوەی ڕێژەی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین" وادەکات لەش تووشی کۆمەڵێک کێشەی دەروونی وەکو خەمۆکی و دڵتەنگی ببێتەوە.

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵتەنگی و خەمۆکی لەمرۆڤدا، ماڵپەڕی "زە مایند ئەنلیشد" ١٠ ھۆکاری سەرەکی داناوە بۆ ھەستکردن بەدڵخۆشی بەھۆی یارمەتیدانی دەردانی ڕێژەیەکی زۆر لە ھۆڕمۆنی "دۆمپامین".
 

ئەو ١٠ ھۆکارەی وا دەکات مرۆڤ ھەست بەدڵخۆشی بکات بریتیین لە:
*ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی: دەرکەوتووە ئەنجامدانی ڕٍاھێنانی وەرزشی بەھەموو جۆرەکانییەوە یارمەتی دەردانی ھۆڕمۆنی دڵخۆشی دەدات، بۆیە بۆ زیادکردنی دڵخۆشی دەبێت ڕۆژانە ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجام بدرێت.

 

*دوورکەوتنەوە لەئالوودەبوون: ئالوودەبوون بەماددە کھولییەکان و دەرمانە ھێورکەرەوەکان، ھەتا بازاڕکردن و چەندین شتی دیکە، ھەروەھا ئالوودەبوون بە نەگۆڕینی شێوازی ژیان وادەکات بازنەیەکی ژەھراوی دەوری دەروونی مرۆڤەکان بدات، لەئەنجامدا ھەست بەدڵتەنگی بکەن، بۆیە دەبێت ھەوڵی ئەوە بدەن بەدوای چالاکییە جۆراوجۆرەکان بگەڕێن کەدەبێتە ھۆی پەیدابوونی دڵخۆشی.
 

*ڕزگارکردنی لەش لەماددە ژەھراوییەکان: دەرکەوتووە کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆبەکان لەلەشدا، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین" و کەمکردنەوەی بەرگری لەش.
 

*بەرزکردنەوەی ئاستی "تیرۆسین": ماددەی "تیرۆسین" یەکێکە لەترشە ئەمینییە گرنگەکان بەکاردەھێنرێت بۆ بەرھەمھێنانی پرۆتین لەلەشدا، ھەروەھا توانای ھەیە دەردانی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین"ـیش چالاک بکات.
 

*گوێگرتن لەمیوزیک: ئەگەر مرۆڤەکان گوێ لەمیوزیک بگرن، ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر ھۆڕمۆنی "دۆمپامین" دەردەرێت، بۆیە دەبێت ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گوێ لەمیوزیک بگرن.
 

*ڕێکخستنەوەی شێوازی ژیان: سەرەڕای ئەوەی ئەم کارە کەمێک سەختە، بەڵام بەڕێکخستنەوەی ھەندێک شتی گرنگ لەژیانی ڕۆژانە دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ھۆڕمۆنی دڵخۆشی، بۆ ئەم مەبەستەیش دەتوانن ڕۆژانە ئەو شتانەی گرنگن دەتوانن لەسەر لاپەڕەیەکی سپی بەخاڵ بینووسنەوە.
 

*ئەفراندن: ئەنجامدانی کارێکی چالاکانە کە ئەفراندنی لەناو ئەنجام بدەیت، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین" لەمێشکدا، بۆیە دەتوانن لەڕووی ھونەری گۆرانی و وێنەکێشان و سەماکردن بەشێوەیەکی چالاکانە ئەفراندنی تێدا ئەنجام بدەن.
 

*دانانی بەجێھێنانی بابەتە پەیوەندیدارەکان: ئەگەر بەردەوام ئەو بابەتانە بەیەکەوە ببەستنەوە و لەخشتەیەکدا بینوسنەوە، ئەوا ڕێژەی ھۆڕمۆنی"دۆمپامین" لەلەشدا بەرزدەبێتەوە، بۆیە دەبێت ئامانجە سەرەکییەکانتان لەناو لاپەڕەیەک سپی بنوسنەوە کە ھەست دەکەن لەو چوارچێوەیەدا سەرکەوتن بەدەست دەھێنن.
 

*ھەڵبژاردنی جۆرەکانی خۆراک: خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانەی کە ترشی ئەمینی "سیرۆتین" و "تیانین" یان تێدایە، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین".
 

*گەشبینی: تەنھا نابێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنی "دۆمپامین" لەناو لەشدا، بەڵکو توانای مێشکی مرۆڤ زیاد دەکات و ئاسوودەیی دەبەخشێتە مێشک، یەکێک لەو  ڕێگەیانەی کە گەشبینی دەبەخشێتە مرۆڤ بریتییە لەئەنجامدانی ڕاھێنانی "یۆگا".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟