خێزان

سەیرترین ھۆکارەکانی تەڵاقی ھاوسەران

سەیرترین ھۆکارەکانی تەڵاقی ھاوسەران

ھۆکارەکانی تەڵاق جۆراوجۆرن دەبنە پاڵنەر بۆ جیابوونەوەی ھاوسەران، جگەلە ناپاکی و قبووڵ نەکردنی ھەڵسوکەوتی و خراپی مامەڵەکردن، چەند ھۆکارێکی دیکەی لاوەکی ھەن.
 

پسپۆڕانی بواری خێزانی چەند ھۆکارێکی سەیری جیابوونەوەی ھاوسەرانی ئەم سەردەمەیان دیاریکردووە، ئەوانیش بریتیین لەم خاڵانەی خوارەوە:
*گرتنی سێلفی بە شێوەیەکی زیادەڕۆیی، پەیوەندی نێوان بەشێکی زۆر لە ھاوسەرانی لاواز کردووە، بە ھەمان شێوەیش بەکارھێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاریگەری خۆی دەبێت.
*نانخواردن بە ناڕێکی و بە شێوەیەکی نامۆ، بۆ نموونە ھەڵسانەوە لە کاتی نووستنی شەوانە و خواردنی ژەمی خۆراک یان لە کاتی بەیانیان داوای خواردنی چەوربکەن، دەبێتە ھۆی ھەراسان بوونی ھاوسەرەکانتان.
*ڕێگەی دەربڕینی قسە، بەشێک لە ھاوسەران ڕەنگە ھەست بە ھۆکاری جیابوونەوەیان نەزانن، بەڵام چۆنیەتی گفتوگۆکردن و دەربڕینی زاراوەکان، پەیوەندی نێوان ھاوسەران لاواز دەکات.
*یەکێک لەو ھۆکارانەی کە دیارنین، بریتییە لە بوونی بۆنی ناخۆش، جا چ بۆنی دەم بێت یان لەش بێت.
*پرخە و پژمین و کۆکە، بەشێوەیەکی زیادەڕۆیی، بە ھەڵسوکەوتێکی نەشیاو دادەنرێت، بە ھۆکارێکی باو دادەنرێت.
*بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت پرس بە ھاوسەرەکانتان بکەن بۆ ھەڵبژاردنی جۆری ئاژەڵەکان.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟