ھەمەڕەنگ

"سۆڤین" بۆ یەکەمجار ھۆکاری وازھێنانی لە نێت تیڤی ئاشکراکرد

"سۆڤین" خانمە پێشکەشکاری ناسراو لە لاپەرەی ئینستاگرامەکەی ھۆکاری وازھێنانی لە کەناڵی نێت تیڤی ئاشکراکرد.

پەیامەکەی بەمشێوەیەیە "سڵاو ئازیزانم، کۆمەڵێک دیرێکتی زۆرمان بۆ ھاتووە کە باس لە وازھێنانی من و زانست دەکات لە کەناڵی پێشوو، ھەتا ئێستایش بەدوای نوقتەی غەڵاتی یەکەوەن! بۆ کۆمێنتێک و دوو لایک! ڕاستی واز ھێنانی من و زانست بەھۆی ئەمەوە بوو لە ۱/۱۱/۲٠۱٦لە کاتژمێر ۱٠ـی بەیانی گرێبەستی شەش مانگیمان واژۆکرد، پێمان گوترا کە دەبێت ماڵ و حاڵمان ببەینە ھەولێر، چونکە ئیدی ھەموو ڕۆژ دەوام و پڕۆڤەمان دەبێت! نەزانانەو لە خۆشەویستی من بۆ ھونەرەکەم ماڵمان بردە ھەولێر، خێزان و بنەماڵامان جێ ھێشت لە دوو مانگی ھاوسەرگیریمان
لە ھەولێر لە کەسنەزان لە شوقەکانی پلاس لایڤ ژیانمان دەگوزەراند دوو مانگ جارێک کرێی ۱٠٠٠$ مان دەبوو بدایەو جگە لە ئاو و کارەبا کە مانگی ۳٠٠ـمان بۆ دەھاتەوە، لە کەسنەزانەوە بۆ عەنکاوە ۳٠ خولەک ڕێگەبوو، دەبوو ھەموو ڕۆژ ٥٠٠٠ بدەین بە تاکسی بۆ دەوام بۆیی من زووتر لە خەونەکەم نزیک ببمەوە! ڕۆژ بووە من نەخۆش بووم نەم توانیوە بچمەوە زانست تەنھا ٥٠٠٠ی پێبووە ۳٠٠٠ـی بۆ من دادەناو ۲٠٠٠ بە شەریکی لەگەڵ دەرھێنەر ئەڕۆشت بۆ کەناڵ، کە دەیویست لامبمێنێتەوە ڕێگە نەدرا ئەبوو یەکمان لەوێ بوینایە! ھەتا وامان لێھات لە سلێمانییەوە ماڵی باوکمان پارەیان بۆ دەناردین! دەمردم بۆ بینینێکی دایک و باوکم مۆڵەتم نەبوو! ڕاستە کەناڵ لە سەرەتاوە یارمەتی دەرمان بوو، بەڵام وەک سولفەبوو نەک یارمەتی، چوار مانگ بوو لە کەناڵ بووین بە قەرزی ماڵی باوکمان و پارەیەک کە کۆمان کردبووەوە ژیانمان دەکرد، من لەناو ھەموو پێشکەشکارەکاندا زیاتر چاوم لەسەربووە چەندەھا جار مژدەی دوور لە ڕاستیم پێدراوە بۆ ئەوەی بمێنمەوە! کۆتاجار یەک ڕۆژ مابوو بۆ پڕۆگرام من نەمتوانی، چونکە ئاسوودە نەبووم، مێشکم لای کرێ و پارەی تاکسی و ھەموو شت لام ئاڵۆز بوو! گەڕامەوە سلێمانی ھەرسێ بەڕێوەبەری کەناڵ داوایان کرد دەست بەجێ بگەڕێمەوە و ماڵاوەیش بێنم واتە دایکم و باوکم! ڕێکەوتینەوە ھەولێرو دوای کۆبوونەوەیەکی زۆر منیان گەڕاندەوە! ھەمیشە لە بەڕێوەبەری کەناڵەوە بە من گوتراوە کە ئەو شتەی لە منا ھەیە لە پێشکەشکاری دیکەدا نەبووە، ئەمە بۆ ئەوە ناڵێم گەورەبم بۆ دەرخستنی ڕاستیەکانە، ئێمە مووچەمەنان ۱۲٠٠بوو، بەڵام لە ماوەی پێنج مانگدا تەنھا و تەنھا سولفەیەکی خەوت وەرەقەیمان وەرگرتووە، من و زانست جگە لە دڵدانەوەی یەکدی ھیچیدیکەمان نەبوو، چەندەھاجار لە ناو کەناڵ ھەوڵی تێکدانی من و زانست دراوە، بەڵام خۆش بەختانە ڕاستییەکان ئاشکرا بوون، گوتراوە کەوا من دەر کراوم و زانست ماوەتەوە بەرنامەی ھەبووە ھھھھە.

 

بەشی دووەمی پەیامە بڵاوکراوەکەی بەمشێوەیەیە "داوام لێکرا لە بەڕێوەبەرەکانەوە کە بمێنمەوە کە لە توانامدا نەمابوو نەمدەتوانی و داوامان دەکرد با مێشکمان ئاسوودەبێت کرێمان بۆ بدەن!
کەزۆربەی کەناڵەکان ماڵ و ئۆتۆمبێل دابین دەکەن ھەموو شت دەکەن بۆ ئاسوودەبوونی مێشکی پێشکەشکارەکە! کە زادرا من تەواو ناگەڕێمەوە بوو بە دەنگە دەنگ و من ھەستام و گوتم "ئەو ڕۆژە دێت کە لە زۆرکەس" باشتربم، من و زانست بەیەکەوە ھاتینە ھەولێرو بە یەکیشەوە گەڕاینەوە، بۆیە زانست لەسەر شاشە مابوو، چونکە ئەو ھەموو ڕۆژ ئەچوو بۆ ڕاپۆرت و بەشی مانگێک پڕۆگرام ڕاپۆرتی ئامادەبووـ بۆیە کە من دیار نەمام ئەو ڕاپۆرتی پەخش دەکرا! دیسانەوە ئێمە بووینە قوربانی و ماڵ و حاڵمان ھێنایەوە سلێمانی، بۆ ئەیوەش کە وێنەیی زانست لە ئینستاکەمان نەما ئەمە بڕیاری زانست خۆی بوو کە ئەم ئینستایە بۆ من بێت و دانەیەکی دیکە بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام زۆر داوامان لێکرا کە بەیەکەوە جوانین وابمێنینەوە، ئەگەر وا نییە! بۆچی یەک ڕۆژ دوای ئەوە من و زانست نەورۆزمان پیرۆز کرد؟ بۆیە ئەوانەی لەسەر ئێمە دەگوترێ گشی دوورە لە ڕاستییەوە وەک دەگوترێ "داری بە بەر بەردی تێ دەگرن"، ئەمە ڕاستی مەسەلەکەبوو مەبەسمان تەنھا دەرخستنی ڕاستییەکە بوو ھیچیکە ڕێزمان ھەیە بۆ گشت ستافی کەناڵی پێشوو، وە ئێمە یەکمان بە ھەموو ڕەنگ و دەنگ و کرداری ئێستاو ڕابردوو بۆ داھاتوو قبووڵ بووەو قبوڵیش دەبێت، وە سوپاس بۆ خوا دادگەمان بەس بۆ ھاوسەرگیری کردن بینیوە نەک شتی دیکە. ھەتا مردن و دوا ھەناسەیش ترپەکانی دڵمان بۆیەک لێ دەدات، لەگەڵ ڕێزو سوپاسم بۆ ھەموو لایەک.

دوای وازھێنانی لە کەناڵی نێت تیڤی، "سۆڤین" لە ئێستەدا پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ"ـیە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟