موزیک

"ھولیا ئاڤشار" کۆشکەکەی بەقوربانی کچەکەی کرد

"ھولیا ئاڤشار" کۆشکەکەی بە پارەیەکی خەیاڵی بەکرێ داوە و ئەو پارەیەیش بۆ داھاتووی کچەکەی بەکاردەھێنێت.

"ھولیا ئاڤشار"خانمە گۆرانی بێژ و ئەکتەر لە ساڵی ١٩٩٧ خانوویەکی بە بڕی دوو ملیۆن و نیو دۆلار کڕییوە، بەڵام لە ئێستەدا ئەو خانووەی بە بڕی ١٥ ھەزار دۆلار بە کرێ داوە.
 

ئەو خانووە چوار نھۆمە و ٧٥٠ مەتر دووجایە و دەکەوێتە ناوچەی "بیوک دەرە" لە ئیستانبوڵە وە گشت کەلوپەلەکانی لە ئیتاڵیا بەرھەم ھاتووە، "ھولیا" لە دوای ئەوەی کە لە ھاوسەری کۆنی "کەیا چیلینگیر ئۆغڵو" جیابووەوە، لەگەڵ کچەکەی"زەھرا" ماڵەکەیان گواستەوە بۆ خانوەکەی "تەڕابیا" و ئەو خانووەیان بەجێھێشت.
 

لە مانگی ڕابردوو "ھولیا" ئەو خانووەی بە کرێ داوەتە پیاوێکی بازرگان، ئەو بڕە پارەیەیش لە بانقێک داندراوە بۆ کچەکەی کە لە ئێستەدا لە لەندەن دەخوێنێت، لە لێدوانێکیدا دەڵێت: "زەھرا" تا زانکۆیەکەی تەواو نەبێت نابێت دەست لەو پارەیە بدات، لە دوای ئەو کاتەیش دەتوانێ بە ئارەزوی خۆی خەرجی بکات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟