تەندروستی

ھۆکارە سەرەکییەکانی پەیدابوونی نەخۆشی شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێن

ئاشکرایە ھەرتاکێکی ئەم جیھانە مەترسی تووشبونی نەخۆشی شێرپەنجەی لەسەرە،جگە لەوەی ھۆکارە بۆماوەییەکان بەسەرکیترین ھۆکار ھەژمار دەکرێن،ھۆکاری دەرەکیش ھەن

ھەندێک لەخووی ڕۆژانە ھەن کە زیان بەتەندروستی دەگەیەنن، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی پیسی بەھەواو بەژینگە و نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان بەھۆکاری سەرەکی دادەنرێن بۆ پەیدابوونی نەخۆشی شێرپەنجە.

 

لەگەڵ ئەوەیشدا کۆمەڵێک ھۆکاری دیکە ھەن، کە لەلایەن زانایان لە لێکۆڵینەوە نوێییەکان ئاشکرا کراون، ئەوانیش بریتیین لە:
*نەخۆشی قەڵەوی: لەلێکۆلێنەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە ٩٠% ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بوونە، بەھۆی ھەڵەکردن بووە لەشێوازی ژیان بەسەربردنە و نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکانە کەدەبنە ھۆی قەڵەوی، بەتایبەتیش ئەو جۆرە کەسانە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات و سییەکان دەبن، سەرەڕای ئەوەیش تووشبوون بەدڵەڕاوکێی و بەرکەوتنی ژینگەی پیس ئەگەری نەخۆشییەکە زیاتر دەکات.

 

*خۆپاراستنی بەھەڵە لە نەخۆشییەکە: ئاشکرایە نەخۆشی شێرپەنجە بریتییە لەناڕێکی گەشەکردن و دابەشبوونی خانەکان لەلەشدا، ئەوەیش بەھۆی کاریگەرییەکان دەرەکی پەیدادەبێت، بۆیە ٧٠% بۆ ٩٠% ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە بەھۆی بەرکەوتنی تیشکی ڕۆژ بەتایبەتی تیشکی سەروو بنەوشەیی کەمرۆڤ زیاتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک دەکات.

 

*زانایان لەگەڵ ئەم ھۆکارانە، ھۆکاری دیکەیان دیاریکردووە، وەکو جگەرەکێشان، زۆر خواردنی ڕێژەی شەکر و دانانی بەرنامەیەکی ھەڵەی خواردن و زۆر خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژ.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟