دراما

ھولیا ئەفشار: بە ھیچ شێوەیەک سەیری "بێرین"ـم نەکردووە

"ھولیا ئەفشار" خانمە ئەستێرەی تورک دوێنێ لە شوێنێک بینرا.

خانمە ئەستێرە کە ڕۆڵی دەگێڕا لە زنجیرە درامای "سەدەی گەورەی کۆسێم" لەگەڵ "بێرین سات" خانمە ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکیان دەگێڕا لە کاتی پرسیارکردنی ڕۆژنامەنووسەکان سەبارەت بەوەی کە ھەردووکیان شێوەی یەکدی دەدەن زۆر بە توڕەیی وەڵامی داوە و گووتی:" ھیچ شتێکمان بەیەک ناچێت، نازانم چیمان بەیەک دەچێت ئایا کاری نوواندنمان بەیەک دەچێت؟ من سەیری نواندنی "بێرین"ـم نەکردووە و سەرنجم نەداوە".


"ھولیا ئەفشار" ساڵی ١٩٦٣ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، لەئێستەدا خاوەنی چەندین کاری ھونەرییە، ساڵی ١٩٨٣ وەکو شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟