دراما

ھونەرمەندێکی ناسراو ھاتە ناو درامای "پارچە پارچە بوون"

دەرھێنەری درامای "پاچە پارچە بوون" ھەمیشە ھونەرمەندە ناسراوەکان بانگێشت دەکات بۆ رۆڵ بینن لە ناو دراماکە.

لە رێکلامی "٨٢"ـمین زنجیرەی درامای "پارچە پارچە بوون" کە لە کەناڵەکانی تورکی پەخش دەکرێت، ھونەرمەندێکی ناسراو دەرکەوت و ھەوادارانی دراماکەی زیاتر بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد.


وا دیارە سوپڕایزی ئەمجارەی درامای "پارچە پارچە بوون" ھێنانی "سارپ ئاک کەیا"ـی ئەکتەری ناسراوی تورکیایە، ئەم ھونەرمەندە پێشتریش لە  درامای "ئەزەل"ـدا رۆڵی ھەبوو، جگە لە درامای "ئەزەل و پارچە پارچە بوون" لە درامای "دۆڵی گورگەکان و حەریم سوڵتان"ـیش ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە.


"سارپ ئاک کەیا" ئەکتەری ناساروی تورک لەئێستەدا تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە چەندین فیلم و درامای  تورکیدا وەک ڕۆلی سەرەکی دەرکەوتووە. 
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟