شیرینی

ئامادەکردنی ئایس کرێمی قاوە

ئامادەکردنی ئایس کرێمی قاوە

پێداویستییەکان:
*سێ کوپ گیراوەی شیری سارد.
*دوو کوپی بچووک شیری وشک.
*یەک کوپی بچووک شیری خەست.
*یەک پاکێت کرێم شانتی.
*یەک کەوچکی بچووک سەحلەب.
*سێ کەوچک قاوە.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەرسێ جۆری شیرەکە تێکەڵاو بکەن.
*کرێمی شانتییەکەی تێبکەن، دواتر بە باشی بە ئامێری کارەبایی لێکی بدەن.
*قاوە و سەحلەبەکەی تێبکەن، بۆ ماوەی حەوت خولەک پێویستە بە ئامێری کارەباییەکە لێکی بدەن.
*لەناو ساردکەرەوە بۆ ماوەی دوو تا سێ کاتژمێر ھەڵبگرن، دواتر پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟