سینەما

خانمە ئەستێرەیەکی تورک لە ھاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

ھەردوو ئەستێرەی تورک "نەھیر ئەردۆغان" و "ئەحمەد سێسیگورگل" دوای دوو ساڵ لە ھاوسەرگیری جیابوونەوە.


"نەھیر ئەردۆغان" خانمە ئەکتەری تورک لە فيلمی "سیلسیلە" لەگەڵ "ئەحمەد سێسیگورگل"ـی دەرھێنەر یەکتریان ناسی  و لە ساڵی "٢٠١٤" ھاوسەرگیریان کرد، ئەگەرچی ئەم دوو ھاوسەرە بڕیاریان دابوو لە وڵاتی فەرەنسا نیشتەجێبن، بەڵام کێشەی کارکردن لەنێوانیان دروستبوو.

 

"نەھیر" بەھۆی کارەکانیەوە پێویستی بە سەردانیکردنی زۆری تورکیا دەبوو، ھاوسەرەکەشی  بێزاربوونی خۆی لەم سەردانیکردنە زۆرەی ھاوسەرەکەی دەربڕی، ھەر بۆیە داوای جیابوونەوەی لێکرد، ماوەیەک بەر لە ئێستەش بەشێوەیەکی فەرمی لەیەکدي جیابوونەوە، ئەم خانمە ئەکتەرە دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەشی ھەر لە وڵاتی  فەرەنسا دەمێنێتەوە.


"نەھیر ئەردۆغان"ساڵی "١٩٨٠" لە شاری "ئیزمیر" لە وڵاتی تورکیا لەدایکبووە و لە ساڵی "٢٠١٤" ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ "ئەحمەد سێسیگورگل" پێکھێنابوو.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟