پێداویستییەکان:
* یەک کیلۆ جگەری مریشک.
* نیو کیلۆ قارچک.
* سێ دەنک سیر.
* یەک پیازی وردکراو.
* یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.
* یەک کەوچک زیرە.
* یەک کەوچک خوێ.
* دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.
* یەک کەوچک زەنجەفیلی ھاڕاو.
* دوو کەوچک ڕۆنی زەیتوون.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* ڕۆنەکە گەرمبکەن و سیر و پیازەکە لە ناو ڕۆن سووربکەنەوە.
* قارچکەکەی بۆ زیادبکەن و سووریبکەنەوە، پاشان جگەرەکانی بۆ زیادبکەن.
* دوای کەمێک سوور بوونەوە خوێ و بەھاراتەکانی بۆ زیاد بکەن و تێکەڵاوی بکەن بەباشی سووریبکەنەوە.
چۆنه بهلاتهوه؟