خێزان

دایکان لەوەرزی بەھاردا بەم شێوەیە جلوبەرگەکان بۆ منداڵەکانتان ھەڵبژێرن

وەرزی بەھار بەوە ناسراوە ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت، سەرەڕای ئەوەیش تیشکی ڕۆژ بە تینتر دەبێت، دایکان دەبێت جلوبەرگی گونجاو بۆ منداڵەکانیان ھەڵبژێرن.

بۆ ئەم مەبەستە بەھۆی گۆڕانی پلەی گەرمی بەشێوەیەکی خێرا، دەبێت دایکان وردببنەوە لەھەڵبژاردنی جۆری قوماش و چۆنیەتی پۆشینی جلوبەرگەکان.
 

دایکان لەکاتی لەبەرکردنی جلوبەرگی منداڵەکانیان دەبێت ئاگەداری ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە بن:
*سەرەتا دەبێت ئاگەداری چینایەتی جلوبەرگەکە بن، بۆ نموونە دەتوانن چاکەتە تەنکەکان، لە بنەوە بلوزێکی تەنک لەبەربکەن، ھەروەھا دەتوانن تەنھا پانتۆڵێک و یەلەگێکی خوری تەنکی لەبەربکەن، ھەروەھا بۆ کچان دەکرێت کراسی خوری تەنکیان لەبەربکەن، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت ئەو جۆرە قوماشانە ھەڵبژێرن کە ھەوا وەردەگرن، بۆ نموونە دووربکەونەوە لە قوماشی خوڕی ئەستوور، بەھۆی ئەوەی لەگەڵ گەرم بوونی کەشەکە پێستی لەشیان تووشی ھەستیاری دەکات.
*بۆ منداڵەکەت بەردەوام ئەو جۆرە پارچە جلوبەرگانە ھەڵبژێرن، کە زۆر ناسکن و لەگەڵ کەشی وەرزەکە دەگونجێت، مەرج نییە کۆمەڵێک جلوبەرگی جیاواز بکڕن، بەڵکو دەتوانن یەک جۆری چاکەتی ڕەنگاوڕەنگ بکڕن، کە بتوانن لەگەڵ زۆربەی بلوز و پانتۆڵەکان بگونجێت.
*لەم کەشەدا دەتوانن کڵاوێک بکەنە سەر منداڵەکانیان بۆ پاراستنیان لە تیشکی ڕۆژ، یان ھەندێکجار لە ھەوای سارد، بۆیە واباشترە کڵاوەکان لەجۆری قوماشی تەنک پێک ھاتبێت، ھەروەھا بۆ کۆرپەلەی تازە لەدایکبوو، کڵاوی جۆری قوماش ھەڵبژێرن کە گوێ و بەشێک لە ڕووخساریان داپۆشێت.
*ئەو دایکانەی خاوەن منداڵی زۆر بچووکن پێویستە چەرچەف و داپۆشەری گەرم لەگەڵ خۆیان ببنە دەرەوە، بەتایبەتی لەمانگی نیسان، بەھۆی ئەوەی لەناکاو کەشە بەرەو سەرمابوون دەچێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟