ستایل

حەوت پارچە لە جلوبەرگ و پێڵاو پێویستە لە ساڵێکدا یەکجار بشۆرێن

حەوت پارچە لە جلوبەرگ و پێڵاو پێویستە لە ساڵێکدا یەکجار بشۆرێن

ماڵپەڕی "ئێم بی سی" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەو کەلوپەلانە کردووە کە دەیپۆشن، پێویستە لە ساڵێکدا یەکجار بیشۆن.
 

ئەم پارچانەی خوارەوە پێویستە ساڵانە یەکجار بیشۆن:
*ئەڵقەی ھاوسەرگیریتان لە پەنجە دەکەن لەکاتی خۆشووشتن بە مەبەستی پاک کردنەوەی لە پیسی، ئەوا ھیچ سوودێکی نابێت، بۆیە پێویستە ساڵانە بیبەن بۆ لای زێرنگر و بە شێوەیەکی تایبەت بۆتان بشوات.
*چاکەتی پێستی: ھەمیشە پارەیەکی زۆر بەم جۆرە پارچەیە دەدەن، بۆیە پێویستە ساڵانە لە دەرەوە بە ڕێگەی تایبەتی بیشۆن، ھەروەھا لەدواییدا دەکرێت تەنھا پارچە پەڕۆیەک تەڕ بکەن و لێی بخشێنن.
*شاڵی سەر شان: ئەم جۆرە پارچەیە، کە زیاتر لە قوماشی نەرم یان خوری دروست دەکرێت، بۆیە ناکرێت زۆر بشۆردرێت، تاکو تێک نەچێت، بۆیە ساڵی جارێک بە ئاوی گەرم بیشۆن.
*پانتۆڵی "کابۆی" جینز: پێویستە ساڵانە جارێک پانتۆڵی کابۆی بشۆردرێت، بۆ لابردنی ھەر پەڵە و پیسییەک بە بەکارھێنانی فڵچەیەک یان ئیسفەنجێک شوێنی پیسییەکە پاک بکەنەوە.
*کڵاوی سەر: ئەو کڵاوانەی لە جۆری ڕەقن یان "شەبقە"ـیین، گرنگ نییە بە بەردەوامی بشۆردرێن.
*پێڵاوی وەرزشی: ئەم جۆرە پێڵاوانە ئەگەر  ڕۆژانە لەپێی دەکەن بۆ وەرزش کردن، نابێت بە شێوەیەکی بەردەوام بیشۆن، تەنھا بە کلێنکسی کاغەزی تەڕ و بۆندار بیسڕنەوە، ھەروەھا دەتوانن ساڵانەیش بیشۆن.
*قاپوت: پێویستە ساڵانە لە کۆتایی وەرزی زستان ئەم جۆرە پارچەیە بشۆن، بۆ لابردنی پیسی و پەڵە، تەنھا فڵچەی نەرم و تەڕ بەکاربھێنن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟