ستایل

چۆن خانمانی باڵاپۆش جلوبەرگە خەت خەتەکان بپۆشن؟

جلوبەرگە خەت خەتەکان یەکێکە لەو شێوازانەی دەکەوێتە قالبی کلاسیکی، بەڵام بۆ ئەمساڵ باوە کە لەگەڵ ڕەنگە جیاوازەکان ببۆشرێت.

لەوەرزی ھاوین و زستان دەکرێت جلوبەرگی خەت خەت لەگەڵ پارچە جیاوازەکانی دیکە بیپۆشن، لەمساڵدا خانمانی باڵاپۆش دەتوانن بەمشێوەیە جلوبەرگی خەت خەت بپۆشن:

 

* ڕەنگی خەت خەتی ڕەش و سپی یەکێکە لەو ستایلانەی کە دەتواندرێت لەگەڵ ڕەنگە جیاوازەکانی وەکوو "سوور و سەوز و پرتەقاڵی" بیپۆشن.

 

* پۆشینی کراسی درێژی خەت خەت لەگەڵ پانتۆڵی تەسک، بەڕەنگی سپی و شینی کاڵ و ڕەش گونجاوترینە بۆ دەرچوونە تایبەتەکان.

 

* بۆ ھەڵبژاردنی سەرپۆش پێویستە لەگەڵ جلوبەرگی خەت خەت تەنھا لەچکی ڕەنگ سادەی ڕەنگاو ڕەنگ لەسەربکەن.


* چاکەت و قەمیسی خەت خەت بۆ دەرچوونە فەرمییەکان دەتوانن بەچەندەھا شێواز بیپۆشن، گونجاوترین شێواز بریتییە لە قەمیسی خەت خەت لەگەڵ چاکەتی درێژ بەڕەنگی سادە خانمانی باڵا پۆش زۆر شیک بەدەردەخات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟