سینەما

"جۆرج کلۆنی" بۆ یەکەمجار بووە باوک

"ئەمەل عەلەمەدین" پارێزەری لوبنانی لەگەڵ "جۆرج کلۆنی" ئەستێرەی ھۆڵیوود، بوونە خاوەن دووانەیەکی کوڕ و کچ.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "پیوپل"ـی ئەمریکی، "جۆرج کلۆنی" ئەستێرەی ھۆڵیوود و ھاوسەرەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی بەریتانیا بوونە خاوەن منداڵێکی دووانە، کە کچەکەیان ناو ناوە "ئێلا" وە کوڕەکەیشیان ناو ناوە "ئەلێکسەندەر".
 

ھەروەھا ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، لە ئێستەدا ھەردوو کەسایەتی ھەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەن، جگە لەوەیش بە تەندروستییەکی بە نیازن نەخۆشخانە بەجێ بھێڵن.
 

"جۆرج کلۆنی" ئەکتەر و دروستکەری فیلمی ئەمریکی، ساڵی ١٩٦١ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، خاوەنی خەڵاتی "ئۆسکار" و "گۆڵدن گڵۆپ"ـە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ "ئەمەل عەلمەدین" پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤایەتی کردووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟