تەندروستی

ئەنجامدانی ئەم جووڵەیە لەکاتی گەرماوکردن دەبێتە ھۆی مردن

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، مردن بەھۆی لێدانی جەڵتەی مێشک لەکاتی گەرماو کردن بەڕێژەیەکی زۆر لەئەنجامی جووڵەیەکی ھەڵە پەیدادەبێت.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی "میرۆر"، باس لەجووڵەیەک دەکات کە ناو دەبرێت بەجووڵەی "وایدیسۆن" کە لەکاتی پرچ شووشتندا ڕوودەدات کاتێک سەر بەرەو دواوە بەگۆشەی زۆر لار دەبرێت، بەمەیش مولوولەکانی خوێن تووشی ڕەق بوون دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا پاڵنانی خوێن ھێواش دەبێتەوە و کەسەکە تووشی سەرسوڕان دەبێتەوە و ھاوسەنگی لەدەست دەدات.
 

لێکۆڵینەوەکە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پشتەوەی سەر لەکۆمەڵێک مولوولەی خوێنی زۆر باریک پێک ھاتووە لەملەوە بۆ سەر درێژدەبنەوە و ماددەی خۆراکی دەگوازنەوە بۆ مێشک، لەو کاتەدا مرۆڤ تووشی خزان دەبێت و بەردەبێتەوە، زۆربەی کاتیش دەبێتە ھۆی مردن.
 

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر ھاتوو دۆخەکە نەگاتە مردنیش، ئەوا کاتێک سەری کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی، ڕەنگە مێشکی ئازار بدات و تووشی دۆخێکی خراپی بکات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟