موزیک

بەوێنە...جوانی کچەکەی "دیانا حەداد" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە

دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێک یادی ڕۆژی لەدایکبوونی کچە ٢١ ساڵانەکەی "دیانا حەداد" گۆرانیبێژ بوو، لە ئێستەدا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی  "ھەیا مەگەزین"، "دیانا حەداد" گۆرانیبێژ وێنەیەکی "سۆفی" کچە گەورەکەی بڵاوکردەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەکرد بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی، دوا بە دوای ئەمەیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی زیاتری بڵاوکراوەتەوە.
 

ھەروەھا ھەوادارانی خانمە ھونەرمەند بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لە جوانی و ناسکی کچەکەی کردووە.
 

"دیانا حەداد" خانمە گۆرانیبێژی تەمەن ٤٠ ساڵان، ساڵی ١٩٩٦ یەکەم "سۆفی" کچی لە "سوھێل عەبدول" ھاوسەری پێشووی بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ منداڵێکی کوڕیان بووە، بەڵام ساڵی ٢٠٠٩ لە یەکدی جیابوونەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟