دراما

بزانە "ئەمیر" ھاوسەرگیری لەگەڵ کێ دەکات؟

"کان ئۆڕگانجی ئۆڵو" ئەکتەری تورک ناسراو بە "ئەمیر" لە زنجیرە درامای "ئەشقی شێتانە" دوێنێ لە شوێنێک بینرا لەگەڵ خۆشەویستەکەی.

ئەکتەری تورک کە ماوەی دوو ساڵە لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ " زەینەب ئۆیماک" دوێنێ لە شوێنێک بینرا و چاوی کەوت بە بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی خۆشەویستەکەی.


ئەکتەری تورک کە ھەوادارانێکی یەکجار زۆری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان بەھۆی ڕۆڵەکەی لە زنجیرە درامای "ئەشقی شێتانە" لە ئێستەدا دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بڕیاری ھاوسەرگیری داوە لەگەڵ خۆشەویستەکەی و بەم نزیکانە ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.


"کان ئورگانجی ئۆلو" ساڵی ١٩٨١ لە وووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "ئەمیر" لە زنجیرە درامای "ئەشقی شێتانە" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟