ھەمەڕەنگ

"کاژین حەسەن" ئەمشەو لە کەناڵی ئاسمانی خەندان دەردەکەوێتەوە

"کاژین حەسەن" ئەمشەو لە لەکەناڵی ئاسمانی خەندان دەردەکەوێتەوە

"کاژین حەسەن" خانمە بێژەر و پێشکەشکار دوای ماوەیەک دابڕانی لە شاشە ئەمشەو لەگەڵ دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانی "خەندان" ئەویش دەردەکەوێتەوە.

 

"کاژین حەسەن"  لە لێدوانێکی تایبەت بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: بۆیەکەمجار حەز دەکەم لە ڕێگەی "کەی مەگەزین"ـەوە ئاشکرای بکەم کە ئەمشەو لە کەناڵی ئاسمانی "خەندان" دەردەکەوم و لەومەودواش ئەزموونی کارکردنم لەوێ درێژەی پێدەدەم و وەکو بێژەر و پێشکەشکار لەم کەناڵە کار دەکەم.

 

کەناڵی ئاسمانی خەندان کەناڵێکی نوێی سیاسییە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ـی ئێوارە، پەخشی ئەزموونی خۆی دەستپێدەکات.

 

"کاژین حەسەن" یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە ناسراوەکانی بادینی و ھاوسەرەکەی "شوان ھەرکی"ئەویش میدیاکارە بەیەکەوە لە چەندین کەناڵی ئاسمانی دیکە کاریان کردووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟