زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی کەلەرمی سوور بە ماست

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی کەلەرمی سوور بە ماست


پێداویستیەکان:
* یەک دانە کەلەرمی سوور.
* دوو پەرداخ ماست.
* دوو کەوچک مایۆنیز.
* دوو بۆ سێ دەنکە سیر.
* ئاوی لیمۆ ، خوێ.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* کەلەرمەکە وورد وورد بکەن یاخود دەتوانن بە ئامێری تێکەڵکەرەوەی کارەبایی ووردی بکەن.
* ئاوی لیمۆیەکە و خۆیەکەی پێ دابکەن و بۆ ماوەی ٢٠ تا ٢٥ خولەک لێی گەڕێن.
*  سیرەکە بھاڕن و لەگەڵ ماست و مایۆنیزەکە تێکەڵی بکەن.
* دواتر ئەم تێکەڵەیە لەگەڵ کەلەرمەکە تێکەڵ بکەن. بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟