زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی کەلەرمی سور و گێزەر

ئامادەکردنی زەڵاتەی کەلەرمی سور و گێزەر

پێداویستییەکان:


*نیو کەلەرمی سوری وردکراو.


*نیو کەلەرمی سپی وردکراو.


*سێ دانە گێزەری لەڕەندەدراو.


*نیو کوپ گەڵای مەعدەنوس.


*یەک کەوچک ڕۆنی زەیتون.


*بڕێک بادەم بۆ ڕازاندنەوە.


*یەک کەوچکی گەورە گیراوەی لیمۆ.


*خوێ بەپێی ئارەزوو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


*لەناو دەفرێکی گەورە کەلەرمە سور و سپییەکە تێکەڵ بکەن و مەعدەنوسەکە و گێزەرەکەی بۆ زیاد بکەن.


*گیراوەی لیمۆ و ڕۆنی زەیتونەکەی بەسەردا بکەن لەگەڵ بڕێک خوێ.


*بەتاڵی بکەنە ناو دەفرێکی پان و بە بادەم بیڕازێننەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟